شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرای كرد كه توانیویانه سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌گه‌ڵ دوو له هاوه‌ڵه‌كانی له پارێزگای كه‌ركووك بكوژن.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق شه‌وی ڕابردوو مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له دۆڵی زهغیتوون له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كرده ئامانج و ته‌قێنرایه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له هێرشه‌كه‌دا توانرا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش به‌ناوی ئه‌بوو موسته‌فا بكوژرێ له‌گه‌ڵ دوو هاوڵی تری كه له‌نێو مۆڵگه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا بوون.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێرشه‌كه به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئاژانسی هه‌واڵگری و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامدراوه و له ئامانجهكانیشیدا سه‌ركه‌وتوو بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.