جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتی كۆمارییه‌كان، سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڤلادیمێر پووتین گاڵته ناكات و هه‌ركاتێك بڕیار بدات چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارده‌هێنێ.
بایدن گوتی: له دوای قه‌یرانی مووشه‌كه‌كانی كوباوه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیمان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، به دڵنیاییشه‌وه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه به‌رده‌وام بێت چه‌كی ئه‌تۆمی دژمان به‌كارده‌هێنرێ.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دانی به‌وه‌ش دانا كه به‌م دواییه گۆڕانكاری زۆر هاتۆته ئاراوه. به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌و گۆڕانكارییانه نه‌كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: من تاڕاده‌یه‌كی باش پووتین ده‌ناسم، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و گاڵته ناكات كاتێك باسی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی یان چه‌كی بایلۆجی یاخود چه‌كی كیمیاوی ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕیاری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كارێكی هه‌روا ئاسان نییه و پێی وایه هیچ شتێك نییه به قه‌ده‌ر ئه‌و بڕیاره قورس و زه‌حمه‌ت بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌داخه‌وه ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دركی به‌و مه‌ترسی و زیانه گه‌وره‌یه نه‌كردووه كه ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی دژی وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێنرێت.
جێی باسه پێشتر ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی بكه‌وێته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و چه‌كی ئه‌تۆمی یاخود بایلۆجی دژی به‌كاربهێنرێ، ئه‌وا ئه‌وانیش بۆ به‌رگریكردن له خۆیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ده‌بنه‌وه و ڕه‌نگه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه چه‌كی ئه‌تۆمیش به‌كاربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.