Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:24

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت كه‌مێك دابه‌زی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕكانی جیهان كه‌مێك نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌ ڕێژه‌ی 1% نرخه‌كه‌ی به‌رز ببووه‌وه‌ به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كه‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ركردبوو.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 11 سه‌نت دابه‌زی و ئێستا نرخه‌كه‌ی به‌ 94.31 دۆلاره‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش كه‌مێك نزمببووه‌وه‌ و ئێستا 88.40 دۆلار نرخی هه‌ر به‌رمیلێكه‌.‌

وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ تێكڕا بڕیاریان دا ڕۆژانه‌ بڕی به‌رهه‌مهێنانی 2 ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان به‌رز ببێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.