به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌ردوو ڕۆژی داهاتوودا په‌ڵه هه‌وری جیاجیا له ئاسمان ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه هه‌وری جیاجیا، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزمتر ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كم ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى
سۆران: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.