Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:23

له‌ سلێمانی تاوانبارێكی هه‌ڵهاتوو ده‌ستگیر كرا كه‌ سزای حه‌وت ساڵ به‌ندكردنی هه‌بوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی ڕاگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، به‌ڵام ناوبراو هه‌ڵهاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان له‌ نووسینگەی کوردسات تاوانبارێکیان دەستگیر کرد کە حوکمی بەندکردنی غیابی (ئامادەنەبوون)ی هەبووە.

بڵاویشی كرده‌وه‌: دوای ئەوەی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات زانیارییان دەستکەوت لەسەر شوێنی تاوانباری هەڵاتوو کە لەلایەن دادگاوە سزای بەندکردنی بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەسەردا سەپێنراوە بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان، بەڵام تاوانبار هەڵاتووە، توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیر بکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئێستا تاوانبار (ب. ع. م.) لەدایکبووی 1988 بە بڕیاری دادوەر بەندە.

تاوانباری ناوبراو پێشینەی تاوانی دزیکردنی هه‌بووه‌ و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات داواکراو بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.