Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 14:28

له‌ به‌غدا دژی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌یان هاووڵاتی عێراقی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییان دژی بۆردومانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام دا.

له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا خۆپیشانده‌ران سه‌ركۆنه‌ی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ كرد و داواشیان كرد حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی جدیتری به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان هه‌بێت.

خۆپیشانده‌ران جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ بۆردومانكردن و به‌كارهێنانی درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌رامبه‌ر هاووڵاتییان سڤیل له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنێكی دیاری سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌، داواشیان كرد حكوومه‌تی عێراق ڕێگری بكات له‌ ڕه‌شتنی زیاتری خوێنی هاووڵاتییانی عێراق له‌ زاخۆوه‌ تا فاو.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دانیشتنی سبه‌ی شه‌موودا تاوتوێی بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.

جێی باسه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران به‌ زیاتر له‌ 70 مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌شێك له‌ كه‌مپه‌كانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیل و باره‌گاكانی حزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاره‌كانی كۆیه‌ و سلێمانی و پردی، به‌هۆی بۆردومانه‌كانیش‌ 14 كه‌س شه‌هید بوون و 58ی تریش بریندار بوون، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌ قوربانییه‌كانیش منداڵ و ئافره‌ت بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.