دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا له شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك به هۆكارێكی نادیار ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه شوفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له هه‌ولێر پێی ڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر له‌به‌رده‌م ماڵێك له گه‌ڕه‌كی 32ی پاڕكی هه‌ولێر ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پۆلیس و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه دیار و ڕوون نییه.
له‌مباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بۆ (كوردستان تیڤی) پشتڕاستی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیار نییه و نازانرێ ڕووداوی تیرۆریستی بووه یان ته‌قینه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمه ئه‌منییه‌كان و به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ زانینی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌داخه‌وه ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بۆته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی شوفێره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.