Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:14

دژه‌تیرۆری كوردستان: ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر به‌ بۆمبی چێندراو بووه‌

کوردستان TV
100%

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی بۆمبی چێندراو ئه‌نجامدراوه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: کەمێک بەر لە ئێستا لە گەڕەکی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە.

ده‌شڵێت: بەهۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەستداوه‌ و دوو ئافرەت و دوو منداڵێكیش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندار بوون.

هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ دیار نییه‌ و نازانرێ ڕووداوی تیرۆریستی بووه‌ یان ته‌قینه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌.

جه‌ختیشی كردبووه‌‌وه‌ كه‌ تیمه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ زانینی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه‌ به‌داخه‌وه‌‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی شوفره‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.