Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:21

ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەسەر تەقینەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر تەقینەوەکەی ئەمڕۆ هەینی 07ـی 10ـی 2022 هەولێر بڵاو کردەوە و جەخت  دەکاتەوە کە بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هاتووە کە "کاتژمێر 12:20ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهید بوو."

ئەوەشی خستەڕوو کە "هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون."

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە "ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکات و لێکۆڵینەوەکانیان لەمبارەیەوە دەست پێ کردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.