Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:20

ناوی چوار دەرمان ئاشکرا دەکرێت کە دەبێتە هۆی مردنی منداڵان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، ناوی چوار جۆر دەرمانی ئاشکرا کردووە کە دەبێتە هۆی مردنی منداڵان، بۆ ئەمەش هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئەگەری بەقاچاخهاتنی بۆ هەرێمی کوردستان خۆیان لە بەکارهێنانی بەدوور بگرن.

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان ڕایگەیاند: ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە چوار ماددەی کۆمپانیای بەرھەمھێنەری ھیندی مەیدن فارماسیوتیکالس ( Maiden Pharmaceuticals Limited (Haryana, India)  کە بەرھەمەکان بریتین لەو چوار ماددەیە:

-Promethazine Oral Solution.

-Kofexmalin Baby Cough Syrup.

- Makoff Baby Cough Syrup.

-Magrip N Cold Syrup.

ڕاشیگەیاند: شیکاری تاقیگەیی بۆ نمونەی هەریەک لە چوار بەرهەمەکە پشتڕاست کراوەتەوە کە بڕێکی قەبووڵنەکراو (ژێر ستاندەرد) لە ماددەکانی (diethylene glycol and ethylene glycol) وەک (contaminants) پیسکەریان تێدایە کە ماددەی ژەهراوین بۆ مرۆڤ کاتێک دەخورێن و دەتوانن ببنە هۆی مردن.

 بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو کە کاریگەرییە ژەهراوییەکان دەتوانن بریتیی بن لە ئازاری سک، ڕشانەوە، سکچوون، نەتوانینی میزکردن، سەرئێشە، گۆڕانی باری دەروونی، و برینداربوونی توندی گورچیلە کە لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.

باسی لەوەش کردووە کە تاوەکو ئێستا ئەم چوار بەرهەمە لە وڵاتی گامبیا دەستنیشان کراون، بەڵام لەوانەیە لە ڕێگەی بازاڕە نافەرمییەکانەوە بەسەر وڵاتان یان ناوچەکانی دیکەدا دابەش کرابن.

کۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە ئەو چوار بەرھەمە لە ھەرێمی کوردستان ڕێگەیان پێ نەدراوە و ھاوردەی ھەرێمی کوردستان نەکراون و مۆڵەتی بەکارھێنانیان نییە، لە ئەگەری بە قاچاخھاتنی بۆ ناو بازارەکانی ھەرێمی کوردستان خۆیان بە دووربگرن لە بەکارھێنانی ئەم بەرھەمانە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە گشت دەرمانخانەکان و ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە تەنھا مامەڵە بە دەرمانی فەرمییەوە بکەن کە مۆڵەتی بەکارھێنانی ھەبێت و ستیکەری کۆالێتی کۆنترۆڵی لەسەر بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.