Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:25

ئاسایشی هەولێر: هەردوو تۆمەتباری کوشتنی ئەفسەرەکەی دەزگای زانیاری دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 07ـی 10ـی 2022 هەردوو تۆمەتباری کوشتنی ئەفسەرەکەی دەزگای زانیاری دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی دژەتیرۆر و ئاسایش لە گەڕەکی شەهیدانی یەكێتی لە هەولێر، هەردوو تۆمەتباری کوشتنی (هاوکار جاف) دەستگیر کران.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە لە هەولێر تەقییەوە، تێیدا کەسێک بەناوی هاوکار جاف گیانی لەدەست دا، کە ئەفسەر بوو لە دەزگای زانیاری، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر بە سزاگەیاندنی تۆمەتباران کردەوە و زانیاری زیاتری لەبارەی ڕووداوەکە خستەڕوو.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاتژمێر 12:20ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهید بوو، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دابوو "زۆر بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکەین و لێکۆڵینەوەکانمان لەمبارەیەوە دەست پێ کردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.