Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:27

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو لە پەریوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەردوولا کردەوە.  

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەیمس كلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 07ـی 10ـی 2022، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی یەکگرتوو كردەوە.

وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی خەڵکی بێتاوان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.