Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:18

لەخولی باسکەی نایابی کوردستان ئاسۆ سەرکەوتنی بەسەر هێرشدا تۆمار کرد

کوردستان TV
100%

لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7 ی 10 ی 2022، دووەم یاری لەنێوان هەردوو یانەی ئاسۆ و هێرش لەگەڕی یەکەمی خولی تۆپی باسکەی نایابی کوردستان، بەئامادەبونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامان لە یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان، بەرێوەچوو.

یارییەکە بەسەرکەوتنی یانەی ئاسۆ بەئەنجامی 93 خاڵ بەرامبەر 85 خاڵ بۆ هێرش تەواو بوو.

هەر لەمیانی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی یەکەمدا سبەی شەممە 8 ی 10 ی 2022، کاتژمێر 3 ی ئێوارە لەهۆڵی یانەی وەرزشی ئەکاد ـ عەنکاوە لەسێیەم یاری خولەکەدا لەهۆڵی یانەی وەرزشی ئەکاد ـ عەنکاوەی شاری هەولێر ، یانەی قەڵا رووبەرووی دەربەندیخان دەبێتەوه.

یارییه‌كانی خولی باسکەی نایابی کوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 6 ى 10 ى 2022، له‌شاری هه‌ولێر بەیاری نێوان سۆلافی نوێ و ئەکاد ـ عەنکاوە دەستی پێکرد و تا ڕۆژی 18 ى 11 ى 2022، به‌رده‌وام ده‌بێت.

لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی و شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و هه‌فته‌كانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، خوله‌كه‌ش له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا دێته‌ ئه‌نجامدان، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.

یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتین له‌:

قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.

بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

7 ی 10 ی 2022

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.