Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:24

لە کەرکووک دەنگێکی بەهێز بیسترا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە کەرکووک دەنگێکی بەهێز بیسترا و دەگوترێت دەنگەکە لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو هەینی 07ـی 10ـی 2022 دەنگێکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی کەرکووک بیستراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت دەنگی تەقینەوەی بۆمب بێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەو دەنگەی لە فڕۆکەخانەی کەرکووک بیسترا دەنگی تەقینەوەی بۆمب بووە و لە کاتی مەشق و ڕاهێنان لەدەست هێزە ئەمنییەکان تەقیوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک نکۆڵی لە ڕووداوەکە دەکەن، ئاماژە بەوە دەدەن کە هیچ تەقینەوەیەک لە کەرکووک ڕووی نەداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.