Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:28

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی لە پەیامێكیدا بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزن، حەزرەتی محەمەدولمستەفا (دروودی خوای لەسەر بێت) رایگەیاند: لە خودای گەورە داواكارم دەرگای خێر و بەرەكەت و ڕەحمەت بە ڕووی گەلی كوردستان و گەلانی عێراق و ناوچەكە بكاتەوە.
دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزن، حەزرەتی محەمەدولمستەفا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم دەرگای خێر و بەرەكەت و ڕەحمەت بە ڕووی گەلی كوردستان و گەلانی عێراق و ناوچەكە بكاتەوە و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە.
هەروەها لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەناو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.
والسلام علیكم ورحمە‌ الله وبركاتە
مسعود بارزانی
8ی تشرینی یەكەمی 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.