ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری دایە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە گەشتكردن بۆ پارێزگاكانی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كردووە كە تەنیا بۆ پێویستییەكان گەشت بكەن بۆ پارێزگاكانی كوردستان و دۆخی عێراق ناجێگیرە و رەنگە لە قۆناغێكی خێرادا تێكبچێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە عێراق لە بەردەم گرژییەكانی ناوچەكە بەربەست ماوەتەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە "گرووپی چەكدار هەن كە دژایەتی بوونی رۆژئاوا لە عێراق دەكەن و هەڕەشە دەكەنە سەر شانشینی یەكگرتوو و بەرژەوەندییەكانی دیكە لە عێراق، لەوانەش هێرشكردنە سەر بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانی جیهانی، دیپلۆماسی، بینا و هاوڵاتیانی بیانی.
ئاماژەی بەوەشداوە كە گرژییەكان بەهۆی درێژخایەنی دانوستانەكان لەسەر پێكهێنانی حكوومەت لە دوای هەڵبژاردنەكان كە لە تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەچوو، لە پەرەدا دەبێت، ئاماژەی بەوەشدا كە ناڕەزایەتییەكان لە ناوچەی نێودەوڵەتی لە بەغدا و دەوروبەری سەرهەڵداوە، بارودۆخی ئەمنییش لە مەترسیدایەو لە تێكچوون و دۆخەكەش هێشتا نادیارە و دەتوانێت لە ماوەیەكی كورتدا خراپتر بێت.
لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە: پێویستە لە هەر گردبوونەوەیەك دوور بخرێتەوە و رێنماییەكانی دەسەڵاتدارانی خۆجێی جێبەجێ بكرێت، چونكە ئەگەری ئەوە هەیە ناڕەزایی زیاتر سەرهەڵبدات لەگەڵ ئەگەری پەرەسەندنی توندوتیژی.
لە فەرمانگەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەگەری زیادبوونی مەترسی لە سەر بەرژەوەندییەكانی رۆژئاوا هەیە، لەنێویاندا هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتییانی شانشینی یەكگرتوو.
بەریتانیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی .. بارودۆخی ئەمنی عێراق لە مەترسیدایە
هۆشداری دایە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە گەشتكردن بۆ پارێزگاكانی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.