هونەرمەندی ناوداری كورد "حسێن سەفامەنش" لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستگیر كرا.
حسێن سەفامەنش دوای كوشتنی "ژینا ئەمینی" لە گرتە ڤیدیۆیەك راگەیاندبوو كە هەموو هاوكاری و كاركردنی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری كۆماری ئیسلامی رادەگرێت،بەو هۆییەوە لەلایەن ئیتڵاعاتی شاری تاران دەستگیر كراوە.
شایانی باسە ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری تاران هونەرمەند حوسێن سەفامانەشی بانگكردووە و پاشان دەستگیریان كردووە و چارەنووسی تائێستا نادیارە.
ئەم هونەرمەندە بە نیاز بوو كۆنسێرتێك لە شاری هەولێر، ساز بكات ، هەرچەندە هەموو پلیتەكانیشی فرۆشرابوو بەڵام كوشتنی "ژینا ئەمینی" لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە، كۆنسێرتەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.
ئا- كامران
هێزە ئەمنییەكانی ئێران هونەرمەندێكی ناوداری كورد دەستگیر دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.