Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:21

مێژوویی مەولوود خوێندنەوە

 وەكو نەریتكی چەندین ساڵی شاری هەولێر دانیشتووانی شار بە چڕییەوە روو دەكەنە بازار و قەڵا بەمەبەستی گێرانەوەی یادەكە و پیرۆزبایی لەیەكدی دەكەن بەهۆی رۆژەكەوە و مەولوود دەگێڕن.
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دەرگای زۆربەی مزگەوتەكانی شاری هەولێر وكوردستان لەگەڵ دەنگی دەف و خوێندنەوەی مەولوودنامە بەرووی خەڵكی شار كرایەوە و لەگەڵ یەكەم ساتەكاندا خەڵك بە بەشدارییەكی زۆرەوە روویان لە مزگەوتەكان كرد و یادی ئەم ڕۆژە دەكەنەوە.
 وەكو نەریتكی چەندین ساڵی شاری هەولێر دانیشتووانی شار بە چڕییەوە روو دەكەنە بازار و قەڵا بەمەبەستی گێرانەوەی یادەكە و پیرۆزبایی لەیەكدی دەكەن بەهۆی رۆژەكەوە و مەولوود دەگێڕن.
دەربارەی مێژوویی خوێندنەوەی مەولوودی پێغەمبەر( دروودی خوای لەسەر بێت) چەندین بیرو بۆچوون هەیە" دیاترینیان ناوی سوڵتان موزەفەرەدین كۆكوبرییە، كە سوڵتانی هەولێر بووە لە سەردەمی ئەتابەكییەكان .
سولتان موزەفەرەدین، لە مێژووی شاری هەولێر ناوی خۆی بە پیتی زێرین نوسیوەتەوە و تا ئێستا كاریگەرییەكانی بەسەر هەولێرییەكانەوە ماوە.
تایبەتمەندییەكی دیكەی سولتان موزەفەرەدین كۆكوبری، گرنگیدان بوو بە رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ). لەگەل ئەمەش لەو سەردەمە چەند مانگێك بەر لە یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)، شاری هەولێر دەڕازرایەوە و ئامادەكاری بۆ ئەم بۆنەیە دەكرا.
 جگە لە شاری هەولێر، لە شارەكانی تریش خەڵك بانگهێشت دەكران بۆ ئەم بۆنەیە و هەروەها هاوكاری هەژاران دەكرا.
حەقیقەتێكیش بۆ مێژوو" سوڵتان موزەفەرەدین" لە هەموو بوارەكان" شارستانییەتێكی گرنگی بە هەولێر بەخشی تاوەكو لە 29 حوزەیرانی 1232 كۆچی دوایی كرد .
چەند بۆچوونێك هەیە لەسەر مەزاری سوڵتان موزەفەرەدین. یەكێك لە بۆچوونەكان دەڵێت: تەرمی سوڵتان موزەفەرەدین گۆكبۆرو لە رۆژهەڵاتی قەڵای هەولێر لە لای شەقامی موزەفەرییە نێژراوە.
ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.