Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:34

بێرنارد لێڤی: چارەسەر بۆ كێشەكانی نەوت و وزەی جیهان لە هەرێمی كوردستانەوە دەست پێدەكات

دەبێت هێزێكی گەورە ئەم هەرێمە بپارێزێت، چونكە ئەم هەرێمە رۆژهەڵات بە رۆژئاوا دەبەستێتەوە
کوردستان TV
100%

بێرنارد هێنری لیڤی، نووسەر و بیرمەند و فەیلەسوفی فەرەنسی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، چارەسەركردنی كێشەی كەمیی وزەی ڕۆژئاوا دەتوانێت لە هەرێمی كوردستانی عێراقەوە دەستپێبكات.
لێڤی لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنفرانسی پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، رایگەیاند :ئێمە لە رۆژئاوا كێشەی پەیوەندیدار بە وزەمان هەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەتوانێت بەبیری جیهان بهێنێتەوە كە چارەسەرێكی هەیە.
 ئاماژەی بەوەشدا كە چارەسەر لە نەوت و وزەو پرسەكانی جیهان دەتوانرێت لە هەرێمی كوردستانەوە دەست پێبكات.
ناوبراو زیادی كرد: ئێمە وەك وڵاتانی ڕۆژاوایی پێكهاتەی زۆرمان هەیە كە یارمەتیمان دەدەن بۆ پاراستنی خۆمان و ئەم ناوچەیە ، ئەم ناوچەیە دەبێ پارێزراو بێت و دوور بێت لە مەترسی.
هەروەها لێڤی گوتی: ئێوە كە" مەبەستی هەرێمی كوردستانە" دۆستێكی زۆرتان هەیە لە رۆژئاوا و ئەوروپا و ئەمەریكا، دەبێت پشتیوانی سەربازی بەهێزتان هەبێت، هەروەها دەبێت هێزێكی گەورە ئەم هەرێمە بپارێزێت، چونكە ئەم هەرێمە رۆژهەڵات بە رۆژئاوا دەبەستێتەوە.
لێڤی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ناوەندی بڕیاری ئەمریكی توانایەكی گەورەی هەیە و دەتوانێت ڕۆڵێكی سەرەكی لە پشتیوانیكردنی دۆزی كورددا بگێڕێت.
جەختیشی كردەوە كە پێویستە چارەسەری ستراتیژی بۆ پرسی كورد هەبێت، هەروەها پێویستە رۆژئاوا پشتیوانیتان لێبكات، ئەم قەناعەتەش لە ئەمریكا جێگیر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا كە زۆر كێشەی پەیوەست بە سامانە سروشتییەكان هەیە، هاوڕێیانم و كورد و عێراقییەكان، پێویستە داوا لە هاوپەیمانان بكەن كە ناوبژیوان بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانتان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.