Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:06

شانۆگه‌رییه‌ك بۆ رۆحی "ژینا" پێشكه‌ش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8-10-2022 له‌ سه‌كۆی ئازادی – پاره‌كی ئازادی له‌ شاری سلێمانی شانۆگه‌ری، " یاران بێده‌نگ دامه‌نیشن" بۆ ڕۆحی "ژینا ئه‌مینی" پێشكه‌ش ده‌كرێت. نمایشه‌كه‌ پاڵپشتیه‌ بۆ ڕۆحی ژینا و ڕابوونی ئازادیخوازی ئافره‌تانی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لانی ئێران، له‌نواندنی هه‌ریه‌ك له‌ (نه‌دا، كاتیا، تینا، دیانا) یه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند( ڕزگار ئه‌مین)-ه‌. نمایشه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 4:30 ئێواره‌ نمایش ده‌كرێت. ژینا ئه‌مینی ،له‌ شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قامێكی تاران له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌گیرێت، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و لێدانی به‌ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ رێی گه‌یشتن به‌ بنكه‌ی پۆلیس، مێشكی له‌كار كه‌وت و دوای سێ رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.

 ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.