Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 19:59

ئەڵماسێك لە زیادكردنێكی ئاشكرادا ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ تۆمار دەكات

ئەڵماسی پەمەیی بە دەگمەنترین ئەڵماس لە جیهانیدا دادەنرێت
کوردستان TV
100%

لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە هۆنگ كۆنگ ئەڵماسێكی پەمەیی بە بڕی 58 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی بۆ نرخی یەك عەیارە تۆماركرد.
كۆمپانیای سۆزیبی ڕوونی كردەوە كە ئەم بەردە دەگمەنە بە ناوی "ویلیامسۆن ڕۆز ستار" كە كێشی عەیارە 11.15 یە، بە 453.2 ملیۆن دۆلاری هۆنگ كۆنگ فرۆشراوە، كە بەرامبەرە بە 57.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، بەمەش بووە دووەم گرانترین بەردی بەنرخ كە لە جیهاندا بفرۆشرێت.
ناسنامەی ئەو كڕیارە براوەیە ئاشكرا نەكراوە و خەڵكی شاری بۆكا راتۆنی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكایە. نرخی كۆتایی زیاتر لە دوو هێندە بوو لە نرخی مەزەندەكراو كە 21 ملیۆن دۆلار بوو.
ئەو پارچە تامەزرۆییە دووەم گەورەترین ئەڵماسی پەمەیی بوو كە تا ئێستا لە زیادكردنێكدا فرۆشرا. ئەڵماسی پەمەیی بە دەگمەنترین و بەدواداچوونی زۆری لەسەرە لە بازاڕی جیهانیدا.
ژمارەی پێوانەیی بۆ دروستكردنی ئەڵماسێكی پەمەیی لە ساڵی 2017 تۆماركرا، كاتێك لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە هۆنگ كۆنگ بە بڕی 71.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا..
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.