Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:26

مەولـــــوود نامەکــــانی کـــــوردســـــتان

کوردستان TV
100%

کورد لەدوای چوونە ناو ئاینی ئیسلام و هەتا ئێستاش ، خۆشەویستییەکی لە ڕادەبەدەری بۆ پێغەمبەر هەبووەو تەنانەت زۆر جار لەجیاتی ئەوەی ناوی بهێنێ ، گوتوویەتی ( خۆشـــــەویســـت ).

هەر لەبەر خۆشەویستیی پێغەمبەر ( د.خ ) ، ژمارەیەکی بەرچاو لە زاناو شاعیرو نووسەرانی کورد کتێبیان لەبارەی ( مەولــــوودی پێغـــــەمبـــەر )ەوە داناوە .

ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەو مەولوودنامانە : ١

ـــ مەولوودنامەی شێخ حوسێنی قازی ( ١٧٩١ ــ ١٨٧٠ ). ٢ ـــ مەولوودنامەی حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلی .(پەخشانە شیعر )، چاپی دووەم / ١٩٦٦ . ٣ ـــ مەولوودنامەی پێغەمبەر / شێخ نەسیمی تەختەیی( شیعر ) / بەشێوەزاری هەورامی . ٤ ـــ مەولوودنامەی پێغەمبەر / سەید عەبدوڵڵای بڵبەرێ ( شیعر ) بە شێوە زاری هەورامی ، ساڵی ١٩١١ پاکنووس کراوە . ٥ ـــ مەولوودنامەی نەو ئەسەر / شێخ محەمەدی خاڵ ( پەخشان و شیعر ) ، ساڵی ١٩٣٧ چاپکراوە . ٦ ـــ مەولوودنامەی کوردی / محەمەد ڕەشاد موفتی ( شیعر )، ساڵی ١٩٥٤ دانراوە ، چاپی سێیەم / ١٩٦٨ . ٧ ـــ مەولوودنامەی پێغەمبەر ( د. خ . ) / زەینەب خان مەلا ڕەئووف خادمی سوججادە ( کچە کورد ) .و.لەتورکییەوە / شێرزاد شێخ محەمەد ( شیعر ) ،چاپی ٢٠٢١ . ٨ ـــمەولوودنامەی شەمس / مامۆستا سەید بەهائەدین شەمس قوڕەیشی ، عەبدولڕەحیم مەحموودی هێناویەتییە سەر شێوەی نووسینی کوردی . ٩ ـــ مەولوودنامەی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس ( پەخشان و شیعر ) ساڵی ١٩٦١ نووسراوە ، چاپی ١٩٨٢ ١٠ ـــ مەولوودنامەی کوردی / حاجی مەلا خەلیلی موخلیس ( شیعر ) ، چاپی ١٩٦٨ . ١١ ـــمەولوودنامەی دەشتی / مەلا خدری دەشتی ( شیعر ) ١٢ ـــ مەولوودنامەی کوردی / شێخ ئەنوەر بەرزنجی ( شیعر ) ١٣ ـــ حدیقه‌ الأزهارفی مولد المختار / عبدالله فرهادی ( شیعر ) ، به زمانی عەرەبی ، ١٩٨٥ ١٤ ـــ مەولوودنامەی مەلا محەمەدی شەلماسی ( پەخشان و شیعر ) ، چاپی ٢٠٠٠ ١٥ ـــ مەولوودنامەی پێغەمبەر / مەلا محەمەدەمین ڕواندزی ( شیعر ) ٢٠١٣

ئا- حه‌مه‌ ساڵح فه‌رهادی

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.