Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:23

توانای ئەوەی هەیە هەموو كارەكانی بە تەنیا ئەنجام بدات 

کوردستان TV
100%

محەمەد ئەفشین قادر زادە، لاوێكی كوردستانی ئێران، تەمەن 21 ساڵەو شەوی ڕابردوو لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی لە تاقیكردنەوەی وردبینی باڵای دەرچوو، بەو پێیەی دەتوانرێت بە كورتترین پیاوی جیهان هەژمار بكرێت كە درێژییەكەی 64.7 سانتیمەترە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی وەرزشی ئێران نیازی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی بەڵگەنامە و گرتە ڤیدیۆییەكانی ئەم پیاوە بداتە كۆمپانیای گینس .
ریكۆردی پێشوو لەلایەن ئێدوارد نینۆ هێرناندێزەوە بووە، بەو پێیەی باڵای لە 72.10 سم زیاتر نەبووە.
محەمەد ئەفشین قادر زادە كاتێك لەدایك بووە كێشی 100 گرام بووە، بۆ ماوەی 15-16 ساڵ بە سەرپەرشتی پزیشكێك گەیشتووەتە ئەم قۆناغە. یارمەتی باوكی دەدات لە ئەنجامدانی كارەكان، كاتێك لەدایك بوو دایك و باوكی هەرگیز بیریان لەوە نەكردەوە كە ڕۆژێك دێت نازناوی بچووكترین پیاوی ئێران وەربگرێت، توانای ئەوەی هەیە هەموو كارەكانی بە تەنیا ئەنجام بدات.محەمەد ئەفشین قادر زادە لە گوندی خوڕخوڕە لە شاری بۆكان لە كوردستانی ئێران لەدایكبووە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.