Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:27

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 08ـی 10ـی 2022 لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر سەروەری عێراق و خاکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاری دا.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەن لێژنەکانی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرجەم بۆردوومانەکانی سەر خاکی عێراق، ڕێوشوێنەکان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوە لەمبارەیەوە، هەروەها بۆ زانینی ئەوەی چییان پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لەسەر هێرشەکان.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە لێژنەکە ڕاپۆرتێک ئامادە بکات و پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا ئێران بەچڕی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد، ژمارەیەک قوربانیشی لێکەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.