Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:22

وەزارەتی پەروەردە دەست بە پڕۆژەیەکی گرنگ دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی ستراتیژیی بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی پەروەردەو فێربوون دەست پێ دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە پاڵپشتی مەعنەوی و دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دەست بە پرۆژەیەکی گرنگی ستراتیژیی ڕاهێنانی مامۆستایان کرا لەشاری هەولێر.

لەبارەی پڕۆژەکەوە ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی دروستکردنی زیاتر لە (600) مامۆستای ڕاهێنەر بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە بواری دیداکتیکی نوێ ( شێوازەکانی وانە وتنەوە ) کە پرۆژەکە ڕاهێنان و کارایی و کارامەییەکانی مامۆستایان گەشە پێ دەدات و هاوبەهای دەکات لە قوتابخانەکانی گوند و شارۆچکە و شارەدێ و سەنتەری شارە گەورەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە پڕۆژەکە گشتگیرە بۆ هەموو مامۆستایان لە سنووری بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت پاش وەرگرتنی (40) کاتژمێر ڕاهێنان مامۆستایان دابەشکارییان بۆ دەکرێت بۆ ناوەندەکانی خوێندن لەهەرێمی کوردستان.

پەروەردە باسی لەوەش کردووە کە هەر ڕاهێنەرێک (10 تا 12) قوتابخانە و خوێندنگەی بۆ دیاری دەکرێت و هەموو مامۆستایەک لەناو قوتابخانەکەی خۆی هەفتەی یەک کاتژمێر ئەو ڕاهێنانە وەردەگرێت، مامۆستای ڕاهێنەر بەتەواوی تەفەروغ دەکات بۆ ڕاهینانی مامۆستایانی ئەو قوتابخانانەی بۆی دیاری دەکرێت، تەنیا وەرگرتنی ڕاهێنان نابێت بەڵکو مامۆستای ڕاهێنەر کە قوتابخانەکانی ڕووبەروو کراوەتەوە ( بەدواداچوون - Followup ) دەکات بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی شێوازی نوێی وانەوتنەوەکە لەلایەن مامۆستای پۆلەوە و فیدباک لە قوتابیان وەردەگرێتەوە و مافی دیدەنی مامۆستای دەبێت لە پۆلدا و فۆرمی هەڵسەنگاندنی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم ستراتیژە و داتا و بەڵگەنامەکان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهینانی پارێزگاکان دەکات.

ئاماژەی بەوە دەدات کە و وەزارەتی پەروەردەش بە وردی چاودێری پرۆسەکە دەکات و سیستەمێکی ئەلیکترۆنی ئامادەدەکات بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی باش بەڕێوەچوونی پرۆسەکە. جیا لەوەش پلاتفۆرمی ( ئی ڕاهێنان E- Rahenan ) کە ئامادەکراوە و چەندەها کۆرسی چەند هەفتەی ڕاهێنانی تێدایە کارا دەکرێت بۆ مامۆستایان و و مامۆستای ڕاهێنەر لەوێشەوە سەرپەرشتی شێوازی ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەکات.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هەنگاوی یەکەم لە بواری دیداکتیکە، هەنگاو و قۆناغەکانی پاشتر لەبوارە جۆراوجۆرەکان دەبێت وەک( تەکنەلۆژیای فێرکاری ، بەڕێوەبردنی پۆل لە ڕووی کات و چالاکی ، پەروەردەکردن لەسەر بنەمای بونیاتنانی تواناکان، دەرونزانی پەروەردەیی ، پێوەرەکانی دڵنیای جۆریی ، پێوانە و هەڵسەنگاندن )، چەندەها بابەتی ستراتیژیی گرنگ .

وەزارەتی پەروەردە جەختیشی کردۆتەوە کە بەدڵنیایی دوو ساڵی ئایندە خاڵە گەشەکانی ئەم هەنگاوە ستراتیژییە دەردەکەوێت و توانا و کارامەییەکانی مامۆستایان زۆر گەشە دەکات و دواجار خزمەتی کوالێتی خوێندن دەکات لە قوتابخانە و خوێندگە حکومییەکان و وا دەکات مامۆستایان لە ساڵێکی خوێندن لە نێوانی ( 20 تا 25 ) کاتژمێر لە بوارە جیاوازەکان ڕاهێنان وەربگرن لەناو قوتابخانەکەی خۆیان، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت شێوازێکی زانستی بەکاردەهێنێت بۆ دەرهێنانی ( ئەندازەی کاریگەریی) ئەم هەنگاوە گرنگە و ئەنجامەکەشی بۆ هەموان ڕادەگەیەنین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.