Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:33

سەقز؛ لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکان لە قوتابخانەیەکی کچان دوو مامۆستای ئافرەت بریندار کران

کوردستان TV
100%

دوای ئەوە کچە قوتابییانی قوتابخانەیەک، ئەمڕۆ شەممە 08ـی 10ـی 2022 دەستیان بە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان کرد، هێزەکانی ئەمنی دەستڕێژی گولـلــەیان بەرەو ڕووی قوتابخانەکە کرد و لە ئەنجامدا دوو مامۆستای ئافرەت بریندار کران.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکان لە قوتابخانەکانی شاهیدی هوشمەند و هونەرستانی کچانە، دوو مامۆستای ئەم قوتابخانانە بە نێوەکانی هەڵاڵە فەرەجپوور و نیگار ئەفرا بریندار بوون.

هەر لە هەواڵەکە ئەوەش هاتووە کە کچە قوتابییانی ئەم قوتابخانانە پێکەوە بە گوتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و مردن بۆ دیکتاتۆر دەستیان بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان کرد و هێز ئەمنییەکان بە خێرایی بەرەو شوێنەکە هاتن و دەستیان بە دەستڕێژی ڕوو بە حەوشەی قوتابخانەکان کردووە.

کچە قوتابییەکی بەشداربوو لەو خۆپێشاندانە بۆ ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە حکوومیەکان نیگار ئەفرا جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی شاهیدی هوشمەند و هەڵاڵە فەرەجپوور بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی هونەرستانی عیسمەت، بە سەختی بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکان گواستراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.