Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:29

ئەلقوش؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ 8 کەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە شارەدێی ئەلقوش ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕووی دا، لە ئەنجامدا 8 کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەک کەسی دیکە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، لە شارەدێی ئەلقوشی سەر بە پارێزگای نەینەوا، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگر و پاسێک ڕووی دا.

پزیشکی دادی دهۆک لەمبارەیەوە تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: 8 کەس بەهۆی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست داوە، کە سەرجەمیان کریستیانن و خەڵکی قەزای سێمێڵن.

هاوکات پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە لە ڕووداوەکە ژمارەیەک کەسی دیکە بریندار بوونە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.