Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:28

کارەبای 24 کاتژمێری لە هەولێر و دهۆک بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری لە هەولێر و دهۆک بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کرا.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کارەبای 24 کاتژمێری بە سیستەمی پریبەید (پارەدانی پێشوەختە) لە دوو بازاڕی هەولێر و دهۆک و یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا.

ڕاشیگەیاند: ئەم هاوبەشانە بە لۆد و بارزۆرییەکی کەمەوە، 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ شەممە 08ـی 10ـی 2022 کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بە مەبەستی لە نزیکەوە گوێبستی ڕاوبۆچوون و داواکاری کاسبکاران و خاوەنفرۆشگەکان، سەردانی بازاڕی دهۆکی کرد و گوێبستی کاسبکاران بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.