جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 08ـی 10ـی 2022 بە نووسراوی فەرمی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی زمانی كوردی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی ڕاسپارد بە پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه لە وردەکاری ده‌ركردنی ئه‌و گشتاندنه‌ی به‌رٍێوبه‌رایه‌تیی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌گه‌رقوتابییه‌ک له وانه‌ی زمانی كوردیدا پله‌ی ده‌رچوونی به‌ده‌ست نه‌هێنا بە کەوتوو ئه‌ژمار ناكرێت.
د. شاخەوان عەبدوڵا جەختی کردۆتەوە کە ئه‌و جۆره گشتاندنانه‌ی كه ده‌رچووه رێكاره‌كانی پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای مادده‌ی (4)ـی یه‌كه‌می ده‌ستووری عێراقه كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: زمانی عه‌ره‌بی و كوردی هه‌ردووكیان زمانی فه‌رمین له عێراقدا و هه‌ردوو مادده‌كانی ( 2/ چواره‌م ) و (2/ پێنجه‌م ) له یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان ژماره 7 ی ساڵی 2014.
سەبارەت بە بڕیارەکە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به شێوه‌یه‌كی فەرمی داوای له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ئیتحادی کرد ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گشتاندنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه دیراسه‌ی بۆ نه‌كراوه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا بەرکارەکانە، گوتیشی: پێویسته دووربكه‌ونه‌وه له مامه‌ڵكردنی دووفاقی له‌گه‌ڵ بابه‌تی زمانه‌كانی خوێندن و ڕێڕه‌وه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.