Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:25

لەخولی باسکەی نایابی کوردستان قەڵا سەرکەوتنی بەسەر دەربەندیخان تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8ی 10 ی 2022، سێیەم یاری لەنێوان هەردوو یانەی قەڵا و دەربەندیخان لەگەڕی یەکەمی خولی تۆپی باسکەی نایابی کوردستان، بەئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامان لە یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان، بەرێوەچوو.

یارییەکە بەسەرکەوتنی یانەی قەڵا بەئەنجامی 94 خاڵ بەرامبەر 50 خاڵ بۆ دەربەندیخان تەواو بوو.

بە بەڕێوەچوونی ئەم یارییەش یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی باسکەی کوردستان بەکۆتا هات و ڕۆژانی دواتر دەست بەیارییەکانی گەڕی دووەمی خولەکە دەکرێت.

یارییه‌كانی خولی باسکەی نایابی کوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 6 ى 10 ى 2022، له‌شاری هه‌ولێر بەیاری نێوان سۆلافی نوێ و ئەکاد ـ عەنکاوە دەستی پێکرد و تا ڕۆژی 18 ى 11 ى 2022، به‌رده‌وام ده‌بێت.

لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی و شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و هه‌فته‌كانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، خوله‌كه‌ش له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا دێته‌ ئه‌نجامدان، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.

یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتین له‌:

قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.

بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.