له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مـژار ـ سه‌باره‌ت به پرسی پـێکنەهێنـانی حکـوومەت، سـاڵێک دوای هـەڵبـژاردن د. رێـبـوار تـاڵەبـانی ـ راوێژکاری سـەرۆکی حکـوومەتی هـەرێمی کوردسـتان رایگه‌یاند: بارودۆخێكی مه‌ترسیدار هه‌یه له به‌غدا و هیچ كه‌سێك ناتوانێت باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران بكات ، ناتوانن ئه‌و حاڵه‌ته تێپه‌رێنن . ده‌بینین خه‌ڵك ئازاده و حكوومه‌ت له به‌ندینخانه‌دایه. به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌وڵه‌تداری ئه‌سته‌مه. به‌غدا بۆته به‌ندینخانه‌یه‌كی گه‌وره .
روونیشیكرده‌وه كه له باری نێوده‌وڵه‌تیش بێین باسی بكه‌ین ، ئه‌ویش له بارودۆخێكی ناهه‌مواردایه ، سه‌دریه‌كان خۆیان ئاماده‌كردووه خۆپیشاندانێكی گه‌وره بكه‌ن ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران بكرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانن، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌ندی حه‌وته‌م و كه‌وتنه ژێر ده‌ستی داگیركه‌ر.
د. رێـبـوار تـاڵەبـانی راشیگه‌یاند كه ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه ئه‌سته‌مه به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌ڵام سیاسه‌ته‌مداران واز ناهێنن و به‌رده‌وامن له سیاسه‌ته‌كانیان.
ئه‌وه‌شی دركاند كه پێویسته سه‌رۆك كۆمار چاودێری ده‌ستووره، به‌ڵام له رابردوو شتێكی وامان نه‌دیت كه پشتیوانی ده‌ستوور بكرێت .
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك بێت ببێته سه‌رۆك كۆمار باشتره ئه‌گه‌ر مافی كورد بدات، له‌وه‌ی كوردێك ته‌نها مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی بێت و ته‌نیا بێده‌نگی هه‌لبژێرێت ، ئایا كه‌ی ده‌نگت لێوه دێت و هه‌ڵوێستت هه‌بێت.
خـدر مـەنتـک ـ ئـەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسـیۆنی پ.د.ک لای خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس رایگه‌یاند کە ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆ چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بوو له ناو په‌رله‌مانی عێراق ، له‌وانه ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران و توركیا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ، زۆر گفتوگۆ كرا ، زۆربه‌ی ئیدانه‌یان كرد به‌خۆشحاڵییه‌وه . به‌وه‌ی نابێ عێراق ئه‌وه قبوڵ بكات . بڕیار درا لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبێت كه مه‌یدانی له‌و بارودۆخه بكۆڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش . به‌ڵام به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له لایه‌ن پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌رنه‌كرا ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجه . تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستێكی روونی له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نییه.
خـدر مـەنتـک ـ ئـەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسـیۆنی پ.د.ک ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ڵوێستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پۆسته بۆ كورد بێت، چونكه نه‌گوتراوه بۆ لایه‌نێكی دیاریكراوی كورد بێت . گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه خاوه‌نداریه‌تی كورد بكات و به‌رگری له كورد به‌تایبه‌تی له ته‌واوی خه‌ڵكی عێراقیش بكات . به‌هه‌موو پێوه‌رێك پارتی مافی خۆیه‌تی ئه‌و پۆسته بۆ پارتی بێت، هه‌رچه‌ندە پارتی ئه‌و پێداگیرییه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده پشتیوان و پشتگیری مافه‌كانی گولی كورد بكات و پارێزه‌ری ده‌ستوور بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.