Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:25

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر سەربازگەی زێلکان دەدات

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو شەممە 08ـی 10ـی 2022 سێ مووشەک ئاراستە بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کرا.

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: بە گوێرەی زانیارییەکانمان، ئەمشەو سێ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحییەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت، کران.

ڕاشیگەیاند: مووشەکەکان لە ناوچەی شەلالات کە دەکەوێتە سنووری دەسەڵاتی عێراقی فیدراڵەوە ئاراستەی سەربازگەکە کراون، بەڵام نەگەیشتووەتە سەربازگەکە و سەنگەرەکانی پێشمەرگە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە مووشەکەکان لەنێوان گوندەکانی فازڵییە و عومەرقامچی کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.