كۆمەڵێك هاككەر توانیان تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران هاك بكەن و ئەو وێنانە بڵاو بكەنەوە كە بانگەشەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانە دەكەن.
بەپێی ئەوەی بڵاوكرایەوە، یەكەم كەناڵی ئێرانی لەلایەن گروپێكەوە هاككرا كە خۆیان بە "عەدالە عەلی" ناودەبەن.
گرووپەكە توانیویانە لەكاتی پەخشی هەواڵی ڕاستەوخۆدا تەلەفزیۆنەكە هاك بكەن كە دیمەنی عەلی خامنەیی،رێبەری ئێرانیان پیشان دەدا.
لەكاتی هاككردنەكەش گرووپە وێنەی ژینا ئەمینی و سێ كچی دیكەی شەهیدیان دانا كە لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەكەی ئێستای ئێراندا بەدەستی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.
تەلەفزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی ئێران هاككرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.