وەزارەتی گواستنەوەی سعوودیە بەردەوامە لە كارەكانی چاككردنەوە و ئەو ڕێگایە دەكاتەوە كە لە ناوچەی عەسیر لە باشووری ڕۆژئاوای شانشینی سعودیە بەهۆی بارانێكی زۆرەوە شاخێكی رووخاند.
ماڵپەڕی "سەبق"ی ناوخۆیی سعوودیە، ڤیدیۆیەكی بڵاوكردۆتەوە كە سەرەتای داڕمانی شاخەكە نیشان دەدات.
ئەو داڕمانە لە كاتێكدا روویداوە كە رێگاكە چۆڵ بووەو هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتۆتەوە.
لەوبارەیەوە دانیشتوانی ناوچەكە دەڵێن: بەربەستی زیانلێكەوتووی “ئەمحەلیج” و بەربەستی “غامیدن”ی تەنیشت، كە بەرەو گوندی ئەلرەفوود دەڕوات، بەزۆری لەگەڵ بارانبارین تووشی داڕمان دەبن.
ڤیدیۆ.. بەهۆی بارانی بەخوڕەوە شاخێك لە سعوودیە داڕما
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.