Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:23

ژمارەیەك شەقام و كۆڵان لە هەولێر قیڕتاو كران

کوردستان TV
100%


تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامن لە جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و گەڕەکەکانی سەنتەری شاری هەولێر و لەم چوارچێوەیەدا بە گوژمەی ٣٣٣،٢٧٢،٠٠٠دینار، پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ كرا كە بریتییە لە كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی گەڕەكی نەسیج و قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەش كۆتایی هات، پێكهاتووە لە ١٠ شەقام و ٦ کۆلان كە بە بڕی ٨٠٠٠م٢ کۆنکرێتكران و ٤ شەقامیش بە بڕی ٥٥٠٠م٢ قیڕتاوکران.
ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و چەند دەرخستەیەكیش ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.