Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:23

پیاوێك هاوژینەكەی لە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەردا دەكوژێت.. بزانە هۆكارەكە چی بووە؟

کوردستان TV
100%

پیاوێكی لیبی كە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری بنغازی لە رۆژئاوای ئەم وڵاتە نیشتەجێیە، هاوژینەكەی دەكوژێت بە بیانووی ئەوەی كە لە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەردا تەڕە حەلوا "حەلوای ئارد"ی ئامادە كردووە.


بەپێی ڕاپۆرتی كەناڵی ئەلجەماهیرییە، ئەو تاوانە دوێنێ شەممە، لە ناوچەی ئەلوەحیشی ڕوویداوە.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە تۆمەتبارەكە سەر بە یەكێك لەو ڕەوتە سەلەفیانەیە كە ئاهەنگگێڕان بۆ لەدایكبوونی پێغەمبەر محەمەد قەدەغە دەكات، هەروەها هەموو ئەو شتانەی كە لەگەڵ ئەو ئاهەنگانەدا دەبن بە بیدعەی حەرام دەزانێت.
پیاوەكە ناسنامە و تەمەنی ئاشكرا نەكراوەو دەگوترێت هاژوینەكەی “بە هەڵە” كوشتووە، دوای ئەوەی بە توندی لێیداوە .
شایانی باسە زۆرێك لە خەڵكی لیبیا و وڵاتانی عەرەبی لە ساڵیادی لەدایكبوونی پێغەمبەردا تەڕە حەلوا ئامادە دەكەن، بەڵام لەلایەن كەسانی توندڕەوەوە ئەم كارە قەدەغەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.