Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:52

ئه‌مڕۆ دووساڵ به‌ سه‌ركۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیر" مهاباد قه‌ره‌داغی" تێپه‌رده‌بێت

کوردستان TV
100%

له‌ 9-10-2020   نووسه‌ر و شاعیر، چالاكوانی پرسی مافه‌كانی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان، "مهاباد قه‌ره‌داغی" به‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا  كۆچی دوایكرد.
 مهاباد قه‌رداغی له‌ بواری میدیا، شیعر، ئه‌ده‌ب، پرسه‌كانی توندوتیژی، مافی ئافره‌تان، كاری كردووه‌ و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
له‌ رابردوودا بۆ ماوه‌یه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، بۆ كاروباری ئافره‌تان.
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "شكار" بوو، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسه‌ جێنده‌رییه‌كان و مافی ئافره‌ت. چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی له‌ شیعر و چیرۆك و رۆمان له‌ دوای خۆی به‌جێهێشتووه‌.
* مهاباد قه‌ره‌داغی له‌ 22/1/1966 له‌ كفری له‌ دایك بووه‌، به‌ هۆی له‌دایكبوونی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له‌ مهاباد، به‌ ناوی "مهاباد" ناونراوه‌.
* له‌ ساڵی 1978وه‌ ده‌ستی به‌ نووسینی شیعر كردووه‌. له‌ ئاداری ساڵی 1980دا یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شیعری له‌ هه‌فته‌نامه‌ی "هاوكاری" بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
* له‌ 27ی نیسانی هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ سۆنگه‌ی شیعری به‌رگری، ده‌ستگیركراوه‌. له‌ ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی ئه‌منی كفرییه‌وه‌ بۆ به‌عقووبه‌ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ زه‌عفه‌رانییه‌ و دواتر بۆ ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا گواستراوه‌ته‌وه‌‌ و له‌ ساڵی 1981دا له‌ دادگای سه‌وره‌ له‌ به‌غدا حوكمی ساڵێك زیندانی به‌سه‌ردا ده‌درێت   
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 9-10-2022 له‌ شاری هه‌ولێر،له‌ هوتێل شیراتۆن،له‌كاتژمێر 4:30 ئێواره‌ له‌  ژێر ناوی " مهاباد قه‌رداغی ژنێك له‌ره‌نگی چیا"  دووه‌م ساڵیادی كۆچی دوایكردنی به‌رز راده‌گیرێت. 
  ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.