Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:51

ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری سێلتاڤیگۆ ده‌كات

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی سێلتاڤیگۆ ده‌كات.
 بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه‌ یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكردو هه‌رشه‌ش یاریزان فرانك كێسی و ڕۆناڵد ئاراوخۆ و ئه‌ندرێس كریستێنسن و جولێس كۆندێ و هیكتۆر بێلیرین و مێمفیس دێپای به‌هۆی پێكان له‌ مه‌شقه‌كانی بلاوگڕانا دابڕاون و به‌شداری له‌ یاری ئه‌م شه‌وی تیپه‌كه‌یان ناكه‌ن، هاوكات فرینكی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی پێكانی چاك بۆته‌وه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ڕیزی بارساو بۆ یاریكردن ئاماده‌یه‌.
 چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری بارسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ یاری به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌ی، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دات پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ بۆ یاریه‌كه‌ ئاماده‌بكات.
 چاڤی گوتیشیی، به‌ یاریزانانم ڕاگه‌یاندووه‌ جگه‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ سه‌رنج نه‌خه‌نه‌ سه‌ر یاریه‌كانی داهاتوو و بیری لێنه‌كه‌نه‌وه‌، ده‌بێت له‌ یاری ئه‌مجاره‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و ئه‌نجامێكی باش تۆماربكه‌ین.
 


                                               

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.