Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:17

له‌لالیگادا یانه‌كانی دوو یانه‌كه‌ی مه‌درید سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی جیرۆنای میوانی برده‌وه‌.
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ئه‌نخێل كۆریای ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ به‌ سوودی ڕۆخی بلانكۆس ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و سێ‌ خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه‌، ئه‌نخێل كۆریا سوودی له‌ هه‌ڵه‌یه‌كی خوان كارلۆسی گۆڵپارێزی جیرۆنا وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو میوانداره‌كانی به‌ دوو گۆڵ پێشخست.
 پاشان یاریزان ڕۆدریگۆ ڕیكێلمی گۆڵێكی بۆ جیرۆنا له‌ خوله‌كی شه‌ستوشه‌ش تۆماركردو جیاوازی گۆڵه‌كانی له‌ نێوان هه‌ردوو تیپ كه‌مكرده‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌ش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ شازده‌ خاڵ، جیرۆناش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاندو به‌ حه‌وت خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی لالیگا دێت.
 

له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا و له‌یاری دێربی بچووكی مه‌درید یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ بووه‌ میوانی یانه‌ی خیتافی و له‌ ئه‌نجامدا ریاڵ مه‌درید به‌ تاكه‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای كۆلسۆم ئه‌لفۆنسۆ پێرێز له‌ مه‌درید به‌رێوه‌ چوو ،له‌ گه‌ل فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری و له‌ خوله‌كی چوار ئیدێر ملیتاو سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ وه‌رگرت و به‌ لێدانی سه‌ر تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد ، هه‌رچه‌نده‌ دوای گۆله‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلی دیكه‌یان ده‌دا به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام ته‌واو بوون و یاری به‌م تاكه‌ گۆله‌ كۆتایی پێ هات و ریاڵ مه‌درید حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ تۆمار كردو به‌ بستوو دوو خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وته‌وه‌ بۆ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی و خیتافیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به‌ حه‌وت خال له‌ پله‌ی شازده‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
     


                                   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.