یانه‌ی ئینته‌رمیلان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ساسولۆی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای ماپێی له شاری ڕێجیۆ ئێمیلیا به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی چلوچواردا، ئێدین دزیكۆی بۆسنی سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ ئینته‌رمیلان تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به سوودی میوانه‌كان ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستدا، یاریزان داڤید فراتسی گۆڵی به‌رامبه‌ری ساسولۆی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان دزیكۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج تۆماركرد‌و سێ خاڵی به‌نرخی بۆ نیراتزۆری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ پازده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ساسولۆش به دوازده خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا‌و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا هه‌ردوو یانه‌ی میلان و یۆڤنتۆس روبه‌روی یه‌كتری بونه‌وه‌و خاوه‌ن مال به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه له‌شاری میلان و له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ به‌رێوه چوو ، له دوا خوله‌كی نیوه‌ی یه‌كه‌م یاریزانی ئینگلیزی ڤیكایۆ تۆمۆری گۆلێكی بۆ میلان تۆمار كرد ، له گێمی دووه‌میش میلان له هێرش بردن بۆ سه‌ر گۆلی یوڤی به‌رده‌وام بوو له خوله‌كی په‌نجاو چوار براهیم دیازی ئیسپانی گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا زیاد كرد ،یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و میلان شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و به كۆكردنه‌وه‌ی بیست خال و به شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی و یانه‌ی یۆڤنتۆسیش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی سێزده خاله‌و له پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.