Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:52

مانگی ڕابردوو 411 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ30 ى 9 ى 2022) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەسلێمانی 411 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 19 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 127 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 75 نەشتەرگەری گەورە و 189 نەشتەرگەری مام ناوەند و 1 نەشتەرگەری بچووم بووە.


هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 84 پشكنینی سیتی سكان و 313 پشكنینی تیشك و 171 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 94 چارەسەری سروشتی و 8.526 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ 2.933 نەخۆش ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.