لەسنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستگیرا بەسەر کۆمەڵێک پاسپۆرتی ساختە کە هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتانە بەنیازبوون بەهۆی ئەم پاسپۆرتە تەزویڕانەوە بچنە وڵاتی ئێران.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: لەماوەی یەک هەفتەدا لەلایەن بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستیان گرتووە بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویركراو، کە ھەڵگری رەگەزنامەی تورکی و سووری بوون و دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ وڵاتی ئێران.
راشیگەیاند: ھەڵگرانی ئەو پێنج پاسپۆرتە، نەک تەنیا پاسپۆرتیان تەزویر بووە، بەڵکوو مۆری ھاتنیان تەزویر کردبوو و لە پاسپۆرتەکانیان دابوو، خۆشبەختانە بە لێھاتوویی، شارەزایی و زیرەکی ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینیکردن و لێکۆڵینەوە توانیان پاسپۆرت و مۆری تەزویر دیاری بکەن.
ئەمساڵ ئەمە چەندین جارە پاسپۆرت و مۆری جیاجیای تەزویر لە لایەن کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشکنینی پاسپۆرت، دەستیان بەسەردا بگیرێت.
پەیامنێری چۆمان/ کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.