Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:39

رۆژنامەنووسێكی دیاری ئێران: دوایین فرسەتە بۆ جاشەكان كە بۆ باوەشی گەل بگەڕێنەوە 

کوردستان TV
100%

رۆژنامەنووسێكی كوردی دیاری ئێران رایدەگەێنێت، سەری مارەكە لە تاران پان دەكرێتەوەو دوایین فرسەتیشە بۆ هەموو جاشەكانی رۆژهەڵات و بەكرێگراوانیان لە دەرەوەی رۆژهەڵات، كە بگەِرێنەوە بۆ باوەشی گەل و بەرامبەر بەگەل نەوەستنەوە.
عەلی جوانمەردی، رۆژنامەنووسێكی كوردی دیاری ئێران لە پەڕەی فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسك بووك بڵاویكردۆتەوە كە خۆپیشاندانەكانی ئێران بەردەوامی هەیەو لە ئێستادا شاری سنە پێشەنگی خەباتی رۆژهەڵاتی كوردستانە.
هەروەها دەڵێت: ئەو قارەمانەتییەی لە شاری سنە دەكرێت، دەكرێت بڵێین شۆڕشی لە رۆژهەڵاتی كوردستان گۆڕیوەو شارەكانی دیكەش هاتوونەتە سەر خەت و ناڕەزایی و خۆپیشاندان بەردەوامی هەیە.
دەشڵێت: لاوەكانی مەهاباد هەموو كاتێك پێشڕەو بوون، بەڵام ئێستا لەبەر چوار وردە جاشی ئەولا ئەولا، جێگای هیچ پاساوێك نییە، سەیركەن چۆن جاش قرانە لە شوێنەكانی دیكە ، سەیركەن بزانن خەڵك چ بەسەر ئەوانە دێنن كەلەگەڵ حكومەتدان.
جوانمەردی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە سەری مار لە تارانە، سەری مارەكە لە تاران پان دەكرێتەوە، بۆیە پێویستە هەموو شارەكان لەسەر شەقامەكاندا بن ، بۆ ئەوەی رژێمی ئێران نەتوانێ هێز بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران رەوانە بكات.
دەشڵێت: دوایین فرسەتە بۆ هەموو جاشەكانی رۆژهەڵات و بەكرێگراوانیان لە دەرەوەی رۆژهەڵات كە بگەِرێنەوە بۆ باوەشی گەل و بەرامبەر بەگەل نەوەستنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.