Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:31

لە سلێمانی چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

لە گەڕەكی چوارباغی شاری سلێمانی چوار ئەندامی خێزانێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری كوردستان تیڤی لە شاری سلێمانی رایگەیاند: لە گەڕەكی چوارباغی شاری سلێمانی ،چوار ئەندامی خێزانێك كە پێكهاتبوون لە كوڕو كچێك و هەروەها ژن مێردێك كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری كوردستان تیڤی روونیشیكردەوە كە بە گوێرەی شایەتحاڵەكانی نزیك رووداوەكە، هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو خێزانە بەهۆی شۆرتی كارباوە بووە،چونكە ئەو خێزانە سەرقاڵی شۆردنی ماڵەكەیان بوون و ویستویانە ماڵەكەیان راخەنەوە.

قوربانییەكان باوك و دایك و دوومنداڵی كوڕو كچیانن بەناوەكانی 
عادل مستەفا سەعید لەدایكبووی 1966
شعریە عەلی ئەمین لەدایكبووی 1972
محەمەد عادل مستەفا لەدایكبووی 1999
جوان عادل مستەفا لەدایكبووی 2002

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.