Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:22

مەبەستی سەردانەكەی شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بۆ كەركووك ئاشكرا كرا 

کوردستان TV
100%

شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق، بە سەرۆكایەتی فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شەممەری ،جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، گەیشتنە شاری كەركووك.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شممەری بە یاوەری فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی ناسر عامری، هەروەها ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی گەیشتووەتە شاری كەركووك.
باسی لەوەش كردووە كە ئامانج لە سەردانەكە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای كەركووك.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە شاندەكە لە میانی سەردانەكەیدا، هێزە سەربازی و ئەمنییەكان لە كەركووك بەسەر دەكاتەوە، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئەو هێزە هاوبەشانە دەكات كە بە فەرمانی فەرماندەریی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەنێوان هێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵییدا، بە ئامانجی پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای كەركووك پێكهێنراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.