Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:26

له‌ ئیمارات هونه‌رمه‌ند "ئیسماعیل خه‌یات" پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ مۆزه‌خانه‌ی شاری شاریقه‌ی ئیمارات ، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حاكمی شاریقه‌ "شیخ سالم بن عبدالرحمن القاسمی" و كونسوڵی عیراق ئامه‌د عه‌بدولحه‌مید و مه‌نال عه‌تایه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌موو مۆزه‌خانه‌كانی شاریقه‌، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد" ئیسماعیل خه‌یات"  پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری  تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانی كردوه‌.
شایانی باسه‌ ، به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند "ئیسماعیل خه‌یات" له‌ 14 ھۆڵی مۆزه‌خانه‌كه‌ نمایشكراون و جگه‌ له‌مه‌ش مۆزه‌خانه‌كه‌ كتێبێكی 200 لاپه‌ڕه‌ییان له‌باره‌ی ژیان و به‌رھه‌می خه‌یات چاپكردووه‌ ،مۆزه‌خانه‌ی شاری شاریقه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ جیھانییه‌كان. ‎
به‌هۆي ئه‌وه‌ی باری  ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند "ئیسماعیل خه‌یات"  باش نیه‌ بۆیه‌، خاتوو ھونه‌رمه‌ند گه‌زیزه‌ عومه‌ری ھاوسه‌ری و ھه‌یاس خه‌یاتی كوڕی  له‌ پیشانگایه‌كه‌ ئاماده‌بوون.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.