Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:08

كونسولى كوێت: په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى نوێى كوێت كرد
کوردستان TV
100%


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 2022/10/9  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسولى گشتیى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا  نێچیرڤان بارزانى، بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

 نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها وێڕاى نیشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌وه‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت، سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌ركردایه‌تیى كوێت دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و هاوكارى و یارمه‌تییه‌ مرۆییانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیان كردووه‌.

لاى خۆیه‌وه‌  كونسولى گشتیى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕى خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبەكاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان، هیواى خواست بتوانێت په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كوێت بدات.

دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو، تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌، بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.