Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:25

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 4 لاوی دیكه‌ی كورد بوونه‌ قوربانی و 130 كه‌سیش برینداربوون

کوردستان TV
100%


ڕۆژی ڕابردوو لە خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی خەڵکی لە شارەکانی کوردستانی ئێران لانی کەم 4 هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان گیان لەدەستداوە و 130 هاووڵاتی دیکە برینداربوون.


ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ڕابردوو سەرەتا لە شاری سنە دەستیپێکرد و پاشان خەڵک لە شارەکانی سەقز، کرماشان، جوانڕۆ، کامێران، بۆکان و مەهاباد هاتنە سەرشەقامەکان و درێژەیان بە خۆپیشاندان دا.

بەگوێرەی دوو گرتە ڤیدیۆ کە هەنگاو لە ئەکاونتی تویتەرییەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە، لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دوێنێ ڕۆژی شەممە8 ى 10 ى 2022 لە شاری سنە لانی کە چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.

داریوش عەلیزادە ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوژراوەیە، کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان گولە بەر پشت وڕانی کەوتبوو، لە نەخۆشخانە بەعسەتی سنە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدابوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.