نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9 ى 10 ى 2022، له‌شاری هه‌ولێر، به ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی، فێستیڤاڵی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بەڕێوەچوو.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتارێكی پێش كه‌ش كرد و رایگه‌یاند:شهرفهمهندم یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌كه‌ینه‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌سه‌رده‌مێك هات رووبه‌رووی نایه‌كسانی ببێته‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام رووبه‌رووی نادادپه‌روه‌ری بووه‌وه، له‌كوردستان په‌یڕه‌وی ئه‌و به‌ها پیرۆزه‌ین كه گشت ئاینه‌كان به‌ئازادی پێكه‌وه بژین.
مه‌سرور بارزانی به مامۆستایانی ئاینیشی راگه‌یاند: داواتان لێده‌كه‌م لهئامۆژگارییهكانتان به‌رده‌وام بن، ئاین بۆ ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی راستگۆی هه‌بێت.
مه‌سرور بارزانی داوایه‌ك له‌مامۆستایانی ئایینی ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.