Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:21

دوو سەگی جۆری پیتبۆڵ منداڵێكی پێنج مانگی و كچێكی دوو ساڵان دەكوژن

کوردستان TV
100%

ئافرەتێك بەناوی كیرستی جین بێنارد لە ویلایەتی تێنسی ئەمریكا بەهۆی گازگرتنی دوو سەگی پیتبۆڵ تووشی برینێكی قووڵ دەبێت ، لە كاتێكدا دایكەكە هەوڵی دەدا دوو منداڵەكەی لەو دوو سەگە دوور بخاتەوە.
هەرچەندە باری تەندروستی بێنارد جێگیرە، بەڵام تووشی برین بووە لە ئەنجامی هەوڵی ڕزگاركردنی منداڵە پێنج مانگەكەی و كچە دوو ساڵانەكەی كە لەلایەن سەگەكانی " پیتبۆڵ "ەوە هێرشیان كراوەتە سەرو گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕۆژنامەی "نیویۆرك پۆست"ی ئەمریكی، پۆلیس ئاماژەی بەوە كردووە كە بێنارد تووشی درز و گازگرتن بووە كە هەموو جەستە و دەموچاوی داپۆشیوە.
لە كاتێكدا وردەكارییەكانی چۆنیەتی ڕوودانی هێرشەكە و بۆچی ئەو ئاژەڵە ماڵییانە شەڕانگێز بوون، هێشتا ڕوون نییە، بەڵام پۆلیس پشتڕاستی كردۆتەوە كە ڕووداوە دڵتەزێنەكە نزیكەی 10خولەكی خایاندووە.
خزمێكی خێزانەكە پشتڕاستی كردەوە كە ئەو دوو سەگە كە ئەو دوو منداڵەیان كوشتووە، ئاژەڵی ماڵی بوون كە خێزانەكە 8 ساڵە چاودێرییان كردووە، هەروەها سەگەكان هیچ ڕەفتارێكی شەڕانگێزانەیان نەكردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.